بەڕێوەبەرایەتی پێکەوەژیان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی راگەیەندراوێکی بڵاوکردۆتەوە و رایگهیاند: یەکێک لە بنەما سەرەکی و ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئەو پێکەوەژیانە ئاینەیە کە مێژوویەکی دێرین و درەوشاوەی ھەیە.
دەقی راگەیەنراوەکە:
بەناوی خوای گەورەو میھرەبان
ھاوڵاتیانی ئازیز
یەکێک لەبنەما سەرەکی و ستراتیژیەکانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ئەو پێکەوەژیانە ئایینەیە کە مێژوویەکی دێرین و درەوشاوەی ھەیە و بەشێکە لە شانازیەکانی سەرجەم خەڵکی کوردستان و ئێمە بەتوندی ئیدانەی ھەرکەس و لایەنێک دەکەین
کە بیەوێ بە وشە یان توانج و قسەی نابەجێ یان ھەر شێوەیەك لە شێوەكان ھەستی پێکھاتەیەکی تر بریندار بکات.
رۆژی 19 مانگی ئادار کەسێک کە لەدەرەوەی کوردستان نیشتەجێیە دوور لەبەھای پێکەوەژیان لەڕێگەی پەیامێکی ڤیدیۆیی ھێرشی کردۆتە سەر سەرکردەی مەزنی کوردو ئایینی پیرۆزی ئیسلام صلاح الدین ئەیوب لەوکاتەوە ئێمە لەگەڵ یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و وە لایەنە پەیوەندیدارە و یاساییەکان لەپەیوەندیداین بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی پێویست، بەڵام بەھۆی پشوەکانی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە بۆ دوای پشوو رێکارەکانمان دواخست، لەگەڵ ئەوەش نوێنەری فەرمی زەردەشتیەكان ئیدانەی کارەکەی کردووەو رایەگەیاند کە ئەو کەسە پەیوەندی بەوانەوە نییە دژی پێکەوەژیانی ئایینیە، بەڵام لێرەوە رادەگەێنین وێرای بەتوندی ئیدانە کردنی ئەم ھێرشە نارەوایە و بێ بنەمایە، کەسەگەورەکان بەم جۆرە قسانەی کەسانی کەم مەعریفە ناشکێن وبەڵکو زۆر گەورەتردەبن.
بەڕێوەبەرایەتی پێکەوەژیانی ئایینی
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی
22/3/2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.