Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 23:10

له‌سه‌ر ڕێگا‌ی شه‌قڵاوه‌ - باسرمه‌ پێکدادان له‌نێوان سێ ئۆتۆمبێل ڕوویدا

کوردستان TV
#7
100%

بەهۆى پێکدادانى سێ ئۆتۆمبێل لەسەر ڕیگای سەرەکی شەقلاوە -باسرمە – قەندیل، حەوت کەس بریندار بوون.

فازڵ حاجى وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند: کاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕیگای سەرەکی شەقڵاوە باسرمە قەندیل لەنزیک گوندی گولەک پێکدادانێک ڕوویدا لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی نیسان سەنی و یارس و هیۆندای ئەلنترای تایبەت لەئەنجامی ڕووداوەکەش بەداخەوە  حه‌وت کەس کە بۆگەشت و سەیران دەچوون برینداربوون زیانێکی زۆری ماددیشی لێ کەوتەوە.

وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر چۆنیەتی کەوتنەوەی ڕووداوەکەش بەو شێوەیە بووە،
نیسان سەنی لەسەر شۆڵدەر وەستاوە بۆ چاوەڕێکردنی ئۆتۆمبێلێکی تر لەو کاتەش لەهەمان ساید یارس و هیۆندای ئەلنترا کەبەیەکەوە دێن لەشەقڵاوە بەرەو قەندیل تیژڕۆ دەبن وە بەهۆی ئەو تیژڕۆییە هیۆندای ئەلنترا کە لە دواوەیە کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و خۆی دەکێشێت بە یارس کە لەپێشیتی وەهاوڕێی سەفەریتی  بەهۆی هێزی بەرکەوتنەکەوە یارس بەورەو دیوەی دەرەوەی شەقام دەچێت و خۆی دەکێشیت بەو نیسان سەنیەی کە لەسەر شۆلدەر چاوەڕێی ئۆتۆمبێلێکی تری دەکرد.
 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.