Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 23:20

موسڵ.. ژماره‌یه‌ک چه‌کداری تیرۆرستی داعش ده‌ستگیرکران

11 چه‌كداری تیرۆرستی داعش ده‌ستگیركران
کوردستان TV
100%

ده‌زگای ئه‌منی نیشتمانی عێراق، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری دیوانی جوند و دیوانی غه‌نائیمی سه‌ر به‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعشیان له ‌ناوچه‌ی جیاجیا له‌ موسڵ ده‌ستگیركرد.


ده‌زگای ئه‌منی نیشتمانی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند: هێزه‌كانی ده‌زگای ئه‌منی نیشتمانی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیاری هه‌واڵگری، توانیویانه‌ 11 چه‌كداری داعش له‌ ناوچه‌ی جیاجیای مووسڵ ده‌ستگیر بكه‌ن. 

له‌ به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه‌، هه‌ندێك له‌ تیرۆریسته‌كان چه‌كداری دیوانی جوند و هه‌ندێكی دیكه‌یان له‌ دیوانی غه‌نائیم بوون، كه‌ به‌ ویلایه‌تی نه‌ینه‌وا و ویلایه‌تی دیجله‌ ناسراون‌. 

هاوكات ئاماژه‌ به‌وەشدراوه‌،  ده‌ستگیركراوه‌كان دانیان به‌وه‌ ناوه‌، كه‌ تاوانیان به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتیان كردووه‌ و به‌ بۆمبی چێنراو هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیان كردووه‌ته‌ ئامانج. 

له‌ ئێستادا ده‌ستگیراوه‌كان به‌پێی رێككاره‌ یاساییه‌كان رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه‌ و رێوشوێنی پێویستیان به‌رامبه‌ر وه‌رگیراوه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.