دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا بڕیاریدا بانكی ناوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی بگۆڕێت، نرخی لیره‌ی توركی دابه‌زینێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی .
به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ نرخی یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر به 8.58 لیره‌ی توركی كڕین و فرۆشتنی پێوه‌كراوه .
به پێی هه‌واڵه‌كه دوای گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەرایەتی بانکی ناوەندیی تورکیا بەهای لیرە دابەزی .
ئێواره‌ی 20ی ئادار بە واژۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، ناجی ئاغبال سەرۆکی بانکی ناوەندیی تورکیا کە چوار مانگ و نیو پێش ئێستا دەستبەکارببوو، لەکار لادرا و دکتۆر شەهاب کاڤجی ئۆغڵو خرایە شوێنەکەی و بڕیارەکەی سەرۆککۆماری تورکیا لە رۆژنامەی فەرمیی تورکیا بڵاوکرایەوە،
جێگای ئاماژەپێدانە، لە ماوەی تەنیا نزیك دوو ساڵدا سێ‌جار سەرۆکی بانکی ناوەندیی تورکیا گۆڕدراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.