Erbil 7°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 20:28

له‌ 3 رۆژدا 34 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر

کوردستان TV
#7
100%

بەپێی ئامارەکانی دەستەی گەشتوگوزاری هەولێر زیاتر له‌ سی هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانیان كردووه‌.  

نەریمان فازڵ، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری ھەولێر به‌  کوردستان تیڤی راگه‌یاند: لە یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆز 34 هەزار گەشتیار لە خوارووی ناوەراستی عێراق هاتوونەتە سنووری پارێزگای هەولێر.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری ھەولێر راشیگه‌یاند: ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی له‌ خوارووی عێراق هه‌ڵده‌گیرێت بۆیه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مرۆ و سبه‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌ زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكرد له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه‌ زیاتر له‌ 200 هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌ پارێزگای هه‌ولێر كردووه‌، سه‌ردانی شوێنه‌ گه‌شتیاره‌كه‌یان كردووه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاسنكاری بۆ گه‌شتیاران ده‌كات، لێره‌شه‌وه‌ زۆر سوپاسی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌كات كه‌ زۆر هاوكاری گه‌شتیارانیان كردووه‌، برایانی ئاسایش له‌ بازگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان پێشوازی له‌ گه‌شتیاران ده‌كه‌ن.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌ سه‌قامیگری و ئارامی هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتی و شاری هه‌ولێر به‌ تایبه‌تی هه‌روه‌ها هه‌بوونی ناوچه‌ی گه‌شتیاری جوان و رازاوه‌ بوونه‌ته‌ هۆكار ئه‌وه‌ی كه‌ زۆرترین گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.