Erbil 21°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:24

شاندی دانوستانکاری هه‌رێم درێژە‌ بە‌ ھە‌وڵە‌کانی دە‌دات بۆ تێپەڕاندی ئە‌و دە‌قە‌ی رێککە‌وتنی لە‌سە‌رکراوە‌

کوردستان TV
#7
100%

بریاربوو ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ی 2021 په‌سه‌ند بكرێت، به‌ڵام لایه‌نه‌ شیعه‌كان پاشگه‌زبوونه‌وه‌.

لە‌بارە‌ی دوا پە‌رە‌سندنە‌كانی پرسی بودجە‌ و شایستە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان،  پاش دواخستنی كۆبوونە‌وە‌كە‌ بۆ رۆژی 3/27، سە‌‌میر ھە‌ورامی وتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران سە‌رۆكی شاندی دانوستانكار، رایگە‌یاند: شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم دوێنی رێككە‌وتنی لە‌گە‌ڵ لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان ئە‌نجام دا و دواتر ئە‌و رێككە‌وتنە‌ لە‌ لیژنە‌ی دارایی پە‌سە‌ند كرا و ئێستاش چاوە‌ڕێین ئەو دە‌قە‌ لەگەڵ کۆی یاساکە‌ لە‌لایە‌ن ئەنجومەنی نوێنە‌ران لە‌ دانیشتنی ھە‌فتە‌ی داھاتوو پە‌سە‌ند بكرێت.

هه‌ورامی گوتیشی: ھە‌فتە‌ی داھاتوو پێش ئە‌نجامدانی كۆبوونە‌وە‌كە‌ شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم دە‌گە‌ڕێنە‌وە‌ بە‌غدا و درێژە‌ بە‌ ھە‌وڵە‌كانی دە‌دات بۆ تێپەڕاندی ئە‌و دە‌قە‌ی رێككە‌وتنی لە‌سە‌ر كراوە‌ لە‌لایە‌ن‌ ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، بریاربوو ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ی 2021 په‌سه‌ند بكرێت، دواتر لایه‌نه‌ شیعییه‌كان له‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پاشگه‌زبوونه‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.