Erbil 20°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:31

تیروپشکی هه‌ردوو قۆناغی چاره‌گی کۆتایی و پێش کۆتایی خولی ئه‌وروپا ڕاکێشرا

کوردستان TV
100%


 له‌ شاری نیۆنی سویسرا، تیروپشكی هه‌ردوو قۆناغی چاره‌گی كۆتایی و پێش كۆتایی خولی ئه‌وروپا ناسراو به‌ یۆرۆپالیگ ڕاكێشرا كه‌ چه‌ند ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی هاوسه‌نگی لێكه‌وته‌وه.
 له‌ تیروپشكه‌كه‌دا، یانه‌ی غه‌رناته‌ كه‌وته‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدو یانه‌ی ئارسناڵ ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی سلاڤیا پراگ ده‌بێته‌وه، هاوكات یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕۆما ده‌كات و یانه‌ی دینامۆ زه‌گربیش كه‌وته‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤیارال.
 له‌ تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتایشدا، براوه‌ی یاری نێوان غه‌رناته‌و مان یونایتد یاری له‌گه‌ڵ براوه‌ی یاری نێوان ئه‌یاكس و ڕۆما ده‌كات و براوه‌ی یاری نێوان دینامۆ زه‌گرب و ڤیاریالیش ڕووبه‌ڕووی براوه‌ی یاری نێوان ئارسناڵ و سلاڤیا پراگ ده‌بێته‌وه.
 یاریه‌كانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی له‌ هه‌شت و پازده‌ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یاریه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی له‌ بیستونۆی نیسان و شه‌شی ئایار سازده‌كرێت، یاری كۆتایش، له‌ بیستوشه‌شی ئایار له‌ پۆڵه‌ندا ئه‌نجامده‌درێت .

 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.