Erbil 24°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:29

له‌ کرماشان هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی هێزە ئه‌منیه‌کانی ئێران کوژرا

کوردستان TV
100%


هاوڵاتییەکی کورد لە ئاکامی تێکهەڵچوونی نێوان هێزە چەکدارەکانی ئێران و خەڵکی گەڕەکی دەرەدێژی کرماشان بە تەقەی ئەو هێزانە کوژرا و هاووڵاتییەکی دیکەش بریندار بوو.

بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 17ی 3 ی 2021، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە گەڕەکی دەرەدێژی کرماشان تەقەیان لە هاووڵاتیانی دانیشتووی ئەو گەڕەکە کردووە و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا لاوێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە.

هەنگاو بڵاویشیکردووەتەوە: سیروان محەمەدی  تەمەن 25 ساڵ و عەلی ئەحمەدی تەمەن 70 ساڵ لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکان بریندار بوون کە سیروان دوای ئەوەی گوازراوەتەوە بۆ بنکە تەندروستییەکان بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە. جێگای ئاماژەیە کە ئەم دوو هاووڵاتییە لە پێڕەوانی ئایینی یاری (ئەهلی حەق) بوون.

سەرچاوەکانی هەنگاو رایانگەیاندووە کە ئەم تێکهەڵجوونە لە ئاکامی کۆبوونەوەی ژمارەیەک لە دانیشتوانی گەڕەکی دەرەدرێژ و دەستێوەردانی هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی ئێران هاتووەتە ئاراوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە چەند کەس لە دانیشتوانی گەڕەکی دەرەدێژ لە لایەن چەند کەسێکی دانیشتووی گەڕەکی دەوڵەتئاوا دراونەتە بەر لێدان و کوتان و خەڵکی دەرەدرێژیش بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە کۆبوونەتەوە کە بەهۆی دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان ئاڵۆزی و بشێوی دروست بووە و لە ئەنجامدا هێزە چەکدارەکان تەقەیان ڕوو بە خەڵک کردووە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.