Erbil 24°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:38

بەندکراوێک لەگرتووخانەی گەرمیان لەڕێگەی تەزوی کارەباوە خۆی کوشت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەگرتن و گواستنەوەی گەرمیان بەندکراوێک بەناوی ( ج . م. ا ) لەدایکبووی 1962 کەپێشمەرگەی دێرینە لەڕێگەی تەزوی کارەباوە خۆی کوشت .

دوای ئەوەی لەبەرواری 8 \ 3 \ 2021 لەگوندی گردەگۆزینەی سەربەقەزای کەلار مێردمنداڵێک بەناوی (ع . س . ع ) لەدایکبووی 2004 لەماڵ دەرچوونەگەڕایەوە ماڵەوەو کەسوکاری سکاڵایان هێنایە لای پۆلیس .

دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون لەبەرواری 14 \ 3 \ 2021 تەرمی ناوبراو لە نزیک شەقامی نێوان ناحییەی ڕزگاری + گوندی گردەگۆزینە بەخنکێنراوی دۆزرایەوە .

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەسەر ڕوداوەکەکردەوە دوای لێکۆڵینەوە و گەڕان لەبەرواری 16/ 3 / 2021 دوو گومان لێکراو بەناوەکانی (ج . م . ا ) و ( ا . م . ا ) دەستگیر کران لەسەرفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار بەپێی مادەی 406 بەندکران و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێ کرد .

ئێوارەی ئەمڕۆ 19/ 3/ 2021 یەکێک لەگومان لێکراوەکان لەگرتووخانەی گەرمیان خۆی کوشت. لەئێستادا بەمەبەستی پشکنین تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە .

پۆلیسیش لیژنەیەکی پێک هێناوەو لەشوێنی ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر هۆکارو چۆنێتی خۆکوشتنی ناوبراو . .

مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان 2021\3\19

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.