له به‌یاننامه‌یه‌كدا فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: جارێکی دیکە دەستێکی ترسنۆک لقی دوانزەی پارتی لە شاری هەڵەبجە دایە بەر دەستڕێژی گولـلە.
ته‌قه‌كردن له‌باره‌گای لقی ١٢ ی پارتیمان له هەڵەبجەی شه‌هید بەهۆی ئەو ئه‌و بێ باكییهیه كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له سنوره‌كه‌دا هەموو جار بەرانبەر تەقەکەران دەینوێنن و تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی كرداریان نه‌هاوێشتووه بۆ به سزاگه‌یاندنی ته‌قه‌كه‌ره‌كان و ئه‌وانه‌ی لەپشتیانن. تا ئێستا لەهەڵەبجەو سلێمانی و گەرمیان و ڕاپه‌ڕین و چەند ناوچەیەکی دیکەش زیاتر لە حەفتا جار تەقە لە بارەگاکانی پارتی کراوەو کەس دەستگیر نەکراوە.
ئەمەش جدییەتی هێزە ئەمنییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەلەبجە دەخاتە ژێر پرسیار بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران. بەردەوامیدان بەم کارە دوور لە پرەنسیپ و بێ بەهایە ئاکامێکی باشی نابێت،بۆیە داوا سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان دەکەین بە ئەرکی خۆیان هەستن و ئەوان بەرپرسن لە ڕێگری‌کردن لەم کارە دزێوە. وەکو فراکسێۆنی پارتی بەدواداچوونی پەرلەمانی دەکەین و دەبێت ئاستێک بۆ ئەم دەستدرێژییانە دابنرێ و لایەنی کەمتەرخەم رووبەرووی لێپێچینەوەی یاسایی بکرێ.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.