Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 04:58

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە

کوردستان TV
100%

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ تیایدا ڕایگه‌یاند: وەک دیارو ئاشكرایە لاى هەمووان رێژەی تۆمارى ڤایرۆسى كۆرونا لەوڵاتان جێگیر نیەو هیێشتا هیچ لایەنێکی پەیوەندار کۆتایی ئەم نەخۆشیەی رانەگەیاندووە، لە كوردستانی خۆشمان بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە تا ئێستا هەزاران كەس بووەتە قوربانی، بۆیە لەروانگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتى رایدەگەیێنین:

یەکەم: تكامان وایە مامۆستایانی بەرێزی ئایینی وەکو پێشتر هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ زیاتر هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە و هاوڵاتیان، بەتایبەتی نوێژخوێنان كە زیاتر پابەندی رێكارەكانی خۆپارێزی بن، مزگەوت بەردەوام پێشەنگ بووەو شوێنی خواپەرستی و پەروەردەی ئایینیە، دەبێ لەوەشدا نوێژخوێنان و موسڵمانان پێشەنگ بن و سەلامەتی یەكتری لەبەرچاوو بگرن و لە ئاست بەرپرسیارێتی ئیمانی و ویژدانی و ئینسانی دابن.

دووەم: داوایەكی دڵسۆزانەش لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەین هەوڵی خۆپارێزی و جێبەجێ كردنی رێنماییە ئیداری و تەندروستیەكانی پەیوەست بەسەلامەتی بدەن و تەشەنە کردن و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرونای نوێ بە هەند وەربگرن، چونكە سەلامەتی گیانی هاوڵاتی لە روانگەێ ئیسلامەوە لەسەرووی هەموو شتێكەوەیە.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: بەئومێدی ئەوەین خوای گەوە هەموو لایەكمان سەلامەت بکات و شیفای بە خێری تووشبووان بدات و كوردستانی ئازیزمان لەو بەڵاو نەخۆشی و ناخۆشیە بپارێریت.

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

18ی3ی2021

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.