جێگری سه‌رۆكی تانزانیا، سامیا سولوهی حه‌سه‌ن رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی وڵایهكهتان، جۆن ماگوفولی كۆچی دوایی كردووه.
سامیا سولوهی حه‌سه‌ن له لێدوانێكیدا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند ''سه‌ركرده بوێرهكهمان له‌ده‌ستدا''.
جێگری سه‌رۆكی تانزانیا باسی له‌وه كرد كه جۆن ماگوفولی به‌هۆی تووشبوونی به جه‌ڵته‌ی دڵ له شه‌شی ئاداره‌وه تا ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری دارولسه‌لام چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه.
به‌هۆی كۆچی دوایی جۆن ماگوفولی-ه‌وه، 14 رۆژ ماته‌مه‌ینی له تانزانیا راگه‌یه‌ندرا.
سه‌رۆكی كۆچكردوو ماگوفولی 61ساڵ له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی تشرینی یه‌كه‌می 2020دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و بۆ جاری دووه‌م بووه‌وه به سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی.
ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووبووه‌وه كه جۆن ماگوفولی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بووه
دوێنێ ئۆپۆزسیۆنی تانزانیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی بڵاوكردبووه‌وه كه گوایه جۆن ماگوفولی كه نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه دیار نییه، تووشی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، داواشی كردبوو هه‌رچی زووه روونكردنه‌وه بدرێت له ره‌وشی ته‌ندروستیی ناوبراو.
جۆن ماگوفولی كه ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی به نه‌خۆشییه‌كی ساده ده‌بینی رێكاری به‌رامبه‌ر نه‌گرته‌به‌ر، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بڵاوبووه‌وه كه له 10ی ئاداردا له كینیا چاره‌سه‌ری بۆ ڤایرۆسه‌كه وه‌رگرتووه.
جۆن ماگوفولی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی هان ده‌دا چاره‌سه‌ری هه‌ڵم و خواردنی میوه دژبه ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌كاربهێنن و خۆیشی له چالاكییه‌كاندا هیچ كات ده‌مامكی نه‌ده‌به‌ست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.