به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری ده‌دات له باره‌ی گه‌شت و سه‌یران له رۆژانی نه‌ورۆزدا و رایده‌گه‌یه‌نێت، گەشت و سەیران مەترسییەکی ئێجگار گەورەیە بۆ زیاتر بڵاوبونەوەی کۆرۆنای گۆڕاو ئەگەر خەڵک بیەوێت وەک ساڵانی تر بێت و ئەنجامی بدات.
د. خالس قادر، راوێژکار له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: دیاره ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو وه‌ک له‌سه‌ری زانراوه خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌که‌ی زۆر زیاتره لهکۆرۆنای ئاسایی، له‌هه‌موو دنیاش تاوه‌کو ئێستا ده‌ستیپێکردووه به‌وشێوه‌یه بووه له‌به‌رئه‌وه مهترسیهکانیش له هه‌رێمی کوردستان به‌هه‌مان شێوه‌یه تادێت ترسه‌که زیاتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو به‌راوردی ژماره‌ی تووشبووان بکه‌ین له دوو هه‌فته‌ی رابردوو، رۆژانه ده‌توانم بڵێم روو له‌زیادبوونه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌داخه‌وه وه‌ک ژماره‌ی مردنیش جارێکی تر زیاتربووە له‌به‌رئه‌وه ئێستا مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه حاڵه‌ته‌کان زیاتر بێت.
سەبارەت بەهۆکارەکانی زیادبوونی تووشبووانی کۆرۆنا، د. خالس قادر رایدهگهێنێت: هۆکاری سه‌ره‌کیش به‌ڕاستی بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه تائێستا وه‌کو پێویست خه‌ڵک پابه‌ندی رێنماییه خۆپارێزییه‌کان و به‌ستنی ماسک نابێت به‌تایبه‌تی له‌شوێنه گشتی و قه‌ڕه‌باڵغییه‌کان تائێستا پابه‌ندبوون نییه یان زۆر زۆر که‌مه، ئه‌و رێنماییانه‌ی دواتری حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توانیوویه‌تی وا‌بکات له شوێنهگشتییه حکومییه‌کان تاڕاده‌یه‌ک له‌ئێستادا ده‌ستکراوه به‌وه‌ی پابه‌ندبکرێن به‌به‌ستنی ماسک به‌ڵام له‌شوێنه گشتییه‌کان به‌داخه‌وه تاوه‌کو ئێستا خه‌ڵک پابه‌ند نییه.
دەربارەی رێگریکردن لە زیاتربڵاوبوونەوەی ڤایرەسەکە؟ رایدهگهێنێت: سه‌ره‌تا خاڵی زۆر گرنگ ئەوەیە خه‌ڵک ده‌بێت له‌وه‌بگات که ئه‌و ڤایرۆسه به‌ڕاستی مه‌ترسیداره، رێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌که‌ی که زۆرده‌بێت واته له‌کاتێکی که‌مدا ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵک تووشده‌بێت دواتر له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا دووباره نه‌خۆشخانه‌کان پڕ ده‌بن و دواتر ده‌گه‌ینه‌وه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی که نه‌خۆش هه‌بێت و پێویستی به داخڵ کردن هه‌بێت و نه‌توانیین داخڵی بکه‌ین و پێداویستیه ته‌ندروستیه‌کان به‌ش نه‌کات، ئه‌وه به‌ڕاستی مه‌ترسییه‌کی جددییه له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که‌تووشده‌بن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی کهبهتهمهنن و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی خوانه‌خواسته جارێکی تر گیانله‌ده‌ستدانی که‌سوکار و نزیکه‌کانی خۆمان ببینینه‌وه، خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه خه‌ڵک ئه‌و مه‌ترسیه به‌جددی وه‌ربگرێت، ده‌بێت پابه‌ندی هه‌موو ئه‌و رێنمایانه بێت که رۆژانه بڵاوده‌کرێته‌وه و گوێبیستی ده‌بن.
د. خالس قادر، راوێژکار له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه خاڵی دووه‌م ئه‌وه‌ی که‌په‌یوه‌سته به‌لایه‌نه حکومییه‌کانه‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانی تر له‌داموده‌زگا گشتی و حکومییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ناچاری و به‌دواداچوونی جددی بکرێت له‌سه‌رئه‌وه‌ی پێویسته هه‌موولایه‌نه‌کان به‌باشی پابه‌ندی ئه‌و رێنماییانه‌بن، به‌هێزتر کردنی تواناکانی خێرا ده‌ستنیشانکردنی زۆر گرنگه هه‌روه‌ها پێدانی رێنمایی له‌چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له‌و که‌سانه‌ی که‌تووشده‌بن ئایا پێویست به‌وه ده‌کات هه‌رکه‌سێک که‌تووشی چی بوو چی بکات گرنگه تا ئێستا له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌پۆلێکی تر ڤایڕه‌سه‌که پێویسته ئه‌و ڕوونکردنه‌وه بدات.
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا مەترسی هەیە جارێکی تر ژمارەی تووشبووان هاوشێوەی ساڵی رابردووی لێبێتەوە لەهەرێمی كوردستان ؟ لەوەڵامدا د. خالس قادر رایگه‌یاندووه: به‌ڵێ مه‌ترسی هه‌یه چونکه وه‌ک ده‌زانرێت ئەم جۆرە گۆڕاوەی ڤایڕه‌سه‌که خێراتره بڵاوبوونه‌وه‌که‌ی که‌واته ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه جارێکی تر بگه‌ینه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی که‌ژماره‌ی تووشبووان له‌ڕۆژێکدا به‌ره‌و زیاتربێت چونکه له‌شه‌پۆلی پێشووتر زیاتر له‌هه‌زار که‌س رۆژانه تووشی ده‌بوون، چه‌ند رۆژێک ئه‌وه به‌رده‌وام بووه، ئێستاش مه‌ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه ژمارەی تووشبووان بگاته سه‌روو پێنجه‌سه‌د که‌س له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو.
ده‌شڵێت: هه‌رچه‌ند ئێستا ئاماده‌کارییه‌کان باشتربووه، ئاماده‌کاری باشتر کراوه له رووی ژماره‌ی بێده‌کان له‌و شوێنانه‌ی کهتایبهتکراوه به‌نه‌خۆشیه‌که زیاتربووه، ئه‌و زانیاریانه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ستماندایه، ئه‌و راپۆرتانه‌ی کهلهوهزارهتی ته‌ندروستیش بڵاوکراونه‌ته‌وه ئێستا ژماره‌ی بێده‌کان زیاتر کراوه خۆشبه‌ختانه پێمان وایه ده‌توانرێت به‌باشتر مامه‌ڵه‌بکرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که‌تووشده‌بن به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو پابه‌ندبوونی باش نه‌بێت و ژماره‌که زیاتربێت له‌وه‌ی که پێشبینی ده‌که‌ین تا پێنجهسهدیش رۆژانه ئه‌گه‌ر هه‌بێت له‌وانه‌یه بتوانرێت ده‌ره‌قه‌تی بده‌ین به‌ڵام له‌وه زیاتر بگاته سنووری هه‌زار من پێموایه جارێکی تر تووشی گرفتی نه‌بوونی جێگه ده‌بین، هه‌روه‌ها له‌وانه‌شه جارێکی تر کێشه‌ی ئۆکسجینیش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه چونکه پهیوهستهبهوهی چه‌ند به‌کاری دێنیت که به‌کارهێنانی زیاتر بوو له‌وانه‌یه نه‌توانرێت وه‌ک پێویست دابین بکرێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: هێشتا قورسه بڵێن ده‌گه‌ینه ئه‌و ئاسته یان نا له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌چوار هه‌فته‌ی رابردوو ئێمه پێشبینی ئه‌وه‌مان بوو که‌خێراتر ڤایرەسەکە بڵاوببێته‌وه به‌ڵام به‌وشێوه‌یه نه‌بوو تا ئێستاش ژماره‌ی تووشبووان له‌خوار پێنجهسهده به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتوو له‌دوو هه‌فته‌ی داهاتوو ژماره‌که زۆر له‌وه زیاتر بێت پێشبینی ده‌که‌ین جارێکی تر بگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی که‌کێشه‌ی نه‌بوونی شوێنمان هه‌بێت له‌نه‌خۆشخانه‌کان.
دەربارەی ئەگەری راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە حاڵەتی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووان؟ د. خالس قادر رایدهگهێنێت: پێموانییه جارێکی تر قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی گشتی وه‌ک ئه‌وه‌ی که پارساڵ گرتبومانهبهر رووبداته‌وه له‌هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام پێشبینی ده‌که‌ین که له‌هه‌ندێک شوێنی دیاریکراو له‌وانه‌یه پێویستمان به‌وه بێت بۆماوه‌یه‌کی دیاریکراو یاخود چه‌ند کاتژمێرێکی دیاریکراو له‌هه‌ندێک شوێنی جوگرافیای دیاریکراو له‌پارێزگایه‌ک لهئیدارهیهک ئه‌و رێوشوێنه بیگیرێته‌به‌ر به‌ڵام به‌شێوه‌ی گشتی بۆ هه‌موو کوردستان پێموانییه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: پێشبینی ئێمه ئه‌وه‌یه تادوومانگی تر حاڵه‌ته‌کان زیاتر ده‌بێت، وه هه‌میشه مه‌ترسی ئه‌وه ده‌بێت که له‌کۆنتڕۆڵ ده‌ربچێت به‌ڵام دوای دوو مانگی تر پێمان وایه پێشبینییه‌کان ئه‌وه‌یه که‌جارێکی تر که‌متر بێته‌وه و سووک ببێت، به‌ڵێ به‌شه‌پۆلێکی نوێ داده‌نرێت، ئێستا شه‌پۆلێکی تازه‌ی کۆرۆنایه له‌هه‌رێمی کوردستان.
د. خالس قادر، وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە لە ئەگەری بەڕێوەچوونی مەراسیمەکانی نەورۆز چ کاریگەرییەکی لەسەر بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووانی کۆرۆنا دەبێت لە هەرێم؟ لەوەڵامدا د. خالس رایگه‌یاندووه: رێوڕەسمەکان بەڕاستی کاریگەری یەکجار زۆرییان هەیە ئێستا کە چوینەتە ناو وەرزی بەهار و بەرەو وەرزی گەشت و سەیران دەڕۆین بەڕاستی مەترسییەکی یەکجار گەورەیە چونکە لەو مەراسیمانەدا تێکەڵبوون زۆرە هیچ پابەندبوونێکی تەندروستی نیە زۆربەی کات چەند خێزانێک پێکەوە دەچنە گەشت بێ جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکان لەبەر ئەوە ئەو مەراسیمانە کاریگەری زۆر خراپییان دەێت ئەگەر بێت و بکرێت بەگوێرەی پابەندبوون و رێنمایی بۆنمونە هەر خێزانێک بۆخۆی بچێتە ئەو شوێنەی هەڵیبژاردووە وەک ئەوەی هەندێک خێزان هەیە شوێنی تایبەت بەخۆیان هەیە لەدەرەوەی شار دوور لەخەڵکانی تر دەکرێت بەوشێوەیە بتوانرێت گەشتەکان بکرێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ئەگەر گەشتەکان وەک ساڵانی تر بێت یان وەک ئەوەی ئێستا دەبینرێت لەهەرێمی کوردستان کە لەمانگی رابردوەوە هەندێک گەشت دەستیپێکردووە کە قەڕەباڵغییەکی زۆر هەیە ئەگەر بەوشێوەیە بێت مەترسییەکان زۆر زیاتر دەبێت، رێژەی تووشبووانیش زیاتر دەبێت.
د. خالس سەبارەت بەپێشبینییان بۆ دوای نەورۆز سەبارەت بەتووشبووانی کۆرۆنای گۆڕاو رایدهگهێنێت: پێمان وایە ئەگەر خەڵک بیەوێت وەک ساڵانی تر بچێت بۆ گەشت کردن بێگومان ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا دوای نەورزۆ لەهەرێم زۆر زیاتر دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.