Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 16:39

هاتووچۆی‌ هه‌ولێر: له‌ رووداوێکی‌ هاتووچۆدا باوک و کوڕێک بوونه‌ قوربانی‌

کوردستان TV
100%


گوته‌بێژی هاتووچۆی‌ هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت: به‌هۆی نه‌وه‌ستان بۆ پێشینه‌ی شه‌قامی سه‌ره‌كی، باوك و كوڕێك زامداربوون.

رائید فازڵ‌ حاجی‌  گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: كاتژمێر 7:45 ى به‌یانی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 18 ى 3 ى 2021، له‌سه‌ر شه‌قامی ته‌نیشت تاپۆی دووی هه‌ولێر نیسانێكی تایبه‌ت له‌ شه‌قامێكی لاوه‌كی به‌خێراییه‌كی زۆره‌وه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌یه‌كتر بڕی شه‌قامه‌كه‌ش بوه‌ستیت له‌گه‌ڵ شه‌قامی سه‌ره‌كی یه‌كسه‌ر هاته‌ ناوشه‌قام و خۆی كێشا به‌ مینی پاسێكی هیۆندای كه‌ له‌ شه‌قامی سه‌ره‌كی ده‌ڕۆیشت.

 راشیده‌گه‌ێنێت: له‌ ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌ش باوك و كوڕێك كه‌ شۆفێر و سه‌رنشینی نیسانه‌كه‌ بوون زامداربوون.

رائید فازڵ‌ حاجی‌  گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌شڵێت: به‌هۆی‌ رووداوه‌كه‌وه‌ زیانێكی زۆری مادی به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان و ڕێگاوبانه‌كه‌ كه‌وت.

 ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: وه‌ستان له‌ یه‌كتربڕ و روانین هیچی تێناچێت، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی كاره‌سات ده‌خولقێنێت.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.