Erbil 18°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 15:52

نادر ڕۆستی: ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یەمامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ که‌رتی گه‌شتیاریدا بکرێت رووبه‌رووی داڕووخان ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

نادر ڕۆستی ،ووته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتو گوزاری هه‌رێم تایبه‌ت بۆ كوردستان تی ڤی ، گوتی: كه‌رتی گه‌شتیاری به‌ جیاواز له‌گه‌ڵ ساڵی 2019 زیانی زیاتر له‌  له‌ 850 ملیۆن دۆلاری به‌ركه‌وتووه‌،

هه‌روه‌ها ڕۆستی گوتیشی : ئه‌م ساڵیش وه‌ك نه‌ورۆزی پارساڵ به‌هۆی بارودۆخی ته‌ندروستی هاووڵاتیان و مه‌ترسی زیادبوونی كۆرۆنا، لێژنه‌ی باڵای به‌رنگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا چه‌ند بڕیارێكی داوه‌ كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌رتی گه‌شتیاری نییه‌، دواتر وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌هه‌مان شێوه‌ چه‌ند بڕیاریكی ده‌ركرد، دواتر پاریزگای هه‌ولێر به‌ هه‌مان شێوه‌ چه‌ند بریاریكی ده‌ركرد بۆ رۆژانی نه‌ورۆز و سازكردنی چالاكییه‌كان ، هه‌روه‌ها چالاكی و گردبوونه‌وه‌ ناكرێن. هه‌موو ئه‌مانه‌ هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتوگوزار بۆ نه‌ورۆز و بۆ پێشوازی كردن له‌ گه‌شتیاران هیچ پلانیكی نه‌بێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان كراوه‌ن و دانه‌خراون، گه‌شت و ده‌رچوون بۆ ناو سروشت و ده‌ره‌وه‌ ئاساییه‌، بارودۆخه‌كه‌ش له‌ شارێك بۆ شارێكی تر جیاوازه‌، به‌ پیی زانیاری  له‌ سلێمانی.تاڕاده‌یه‌ك له‌وێ شل كراوه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی خۆ پارێزی له‌ڤایرۆسی كۆڕۆناو هاوكات ئاسانكاری زیاتر بۆ گه‌شتیار كراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هاتنی گه‌شتیاران له‌ ساڵی رابردوو  نادر رۆستی گوتی: له‌ ساڵی 2019 زیاتر له‌ 3700000 واته‌ 3 ملیۆن و 700 هه‌زار گه‌شتیار هه‌بوو، به‌ڵام به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا  له‌ ساڵی 2020 ژماره‌كه‌ زۆر كه‌می كرد و دابه‌زی بۆ 845 هه‌زار گه‌شتیار ، واته‌ له‌ 78% كه‌می كرد. له‌ نه‌ورۆزی ساڵی 2020 قه‌ده‌غه‌ی هاتوو چۆ هه‌بوو بۆیه‌ گه‌شتیار نه‌بوو، واته‌ هیچ ژماریه‌ك نه‌بوو. سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌كانی پار ساڵ، تا ئێستا به‌ شێوه‌ی فه‌رمی هیچ زیانێك رانه‌گه‌یاندراوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رگه‌شتیارێك 300 دۆلار خه‌رجی بیت ئه‌وه‌ زیاتر له‌ 850 ملیۆن دۆلار ته‌نیا به‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌شتیاران به‌ر كه‌رتی گه‌شتوگوزار كه‌وتووه‌، به‌لام زیانه‌كان زۆر له‌وه‌ زیاتره‌.

سه‌باره‌ت به‌ پێشبینی ژماره‌ی هاتنی گه‌شتیاران رۆستی گوتی:، ناتوانین هیچ پێشبینیه‌ك بۆ ئه‌م ساڵ و بۆ نه‌ورۆزیش له‌ ژماره‌ی گه‌شتیاران بكه‌ین، چونكه‌به‌ هۆی هه‌بوونی مه‌ترسی زیادبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بارودۆخی گشتی روون نییه‌ و رێگه‌نادات هیچ پیشبینیه‌ك بكرێ، ره‌نگه‌ بارودۆخه‌ باشتر بێت، ره‌نگه‌ خرابتر بێ. ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ رانه‌گه‌یندرێ و شوێنه‌كانی گه‌شتیاری دانه‌خرێن.

ووته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتو گوزاری هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ بڕیاره‌كانی خۆپارێزی روونیكرده‌وه‌. ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتوگوزار و نه‌هاتنیان ده‌رده‌كرێن، له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ده‌رناچن، چونكه‌ ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای كۆرۆنا نییه‌، ته‌نانه‌ت راوێژیشمان پێ ناكه‌ن‌ هه‌رچه‌نده‌ پێویست بوو وانه‌بێ، بۆیه‌ داوامان كردووه‌ ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار له‌ لێژنه‌كه‌ بكرێته‌ ئه‌ندام‌ یان بۆ هه‌ربڕیارێك له‌ سه‌ر كه‌رتی گه‌شتیاری راوێژمان پێ بكرێ.

نادر رۆستی سه‌باره‌ت به‌ ئاینده‌ی گه‌شتوگوزار له‌هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌یدا كه‌ ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كه‌رتی گه‌شتیاری بكه‌ین كه‌ هه‌یه‌،  ئه‌وه‌ كه‌رتی گه‌شتیاری له‌ ئاینده‌ رووبه‌رووی دارووخان ده‌بێته‌وه‌،  ئه‌مه‌ش به‌ جۆرێك ده‌بێت كه‌ به‌ چه‌ند ساڵی تر ناتوانرێ بگه‌رێندرێته‌وه‌ دۆخی خۆی. واته‌ زیانێكی ئابووری زۆر به‌ كه‌رته‌كه‌ و به‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ویت، نیوه‌ی كارمه‌ندی گه‌شتوگوزار هه‌لی كار له‌ ده‌ست ده‌چێت و ژماره‌یه‌ك زۆر خێزان بێ داهات ده‌بن. بۆیه‌ پێویسته‌ پێداچوونه‌وه‌ بكرێت و رێگه‌ نه‌درێ ئه‌م شێوازه‌ به‌رده‌وام بێت.‌‌

ڕاپۆرت/ فه‌رمان عه‌لی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.