سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: پشتگیریی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکەم.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه رایگه‌یاند: هه‌موو پشتگیرییه‌ک لە بڕیارى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق دەکەم کە حکوومەتى فیدراڵى عێراق پابه‌ند دەکات هەموو ئەو ڕێکارانە تەواو بکات کە بۆ بەپارێزگابوونى هەڵەبجە پێویستن، کۆدەنگیى ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەران لەسەر ئەو بڕیارە، جێى ڕێز و پێزانینه و ده‌ستخۆشییان لێده‌که‌م.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.