ئەمڕۆ چوار شەممە بەئامادەبوونی بەڕێوەبەڕی گشتی تەندروستی کۆیە و بەشێک لە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی هەڵمەتی كوتان بە پێكوتەی دژە كۆڕۆنا بۆ فەرمانبەرانی تەندروستی لەقەزای کۆیە دەستپیكرد.
ئاشتی علی، لێپسراوی هۆبەی کوتان رایگەیاند: لەهەڵمەتەكەدا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کۆیە وەك یەكەم كەس پێكوتەكەی بەكارهێنا، هەروها ئاماژەی بەوەکرد کە 50 ژەمە ڤاکسینی جۆری 'سینۆفارما'ی چینی بە دەستیان گەیشتوە و ئەمڕۆش بهشێك له پزیشکان و کارمەندی تەندروستی به ڤاكسینی كۆرۆنا كوتران.
رونیشیکردەوە: بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی سەرەتا بەو پزیشک و کارمەندانە دەدرێت کە لە ھێڵی یەکەمی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنان.
ئەو هەڵمەتە لەلایەن تیمێك كە لە پزیشك و كارمەند پێكهاتووە سەرپەرشتی دەكرێت و بەردەوامی دەبێت.
ڕاگهیاندنی بهڕێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی کۆیە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.