Erbil 5°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 04:00

دژە تیرۆری کوردستان وەڵامی ئەبو ئالا وەلائی ده‌داته‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

دژە تیرۆری کوردستان له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی فه‌یسبووك وه‌ڵامی ئەبو ئالا وەلائی ده‌داته‌وه‌ رایگه‌یاند: رقوکینەتان لە بەرامبەر سەرۆک بارزانی لە 16ی ئۆکتۆبەر تاقی کردەوە، بەڵام شکست و سەرشۆڕیتان بۆ مایەوە.

وەڵامێک بۆ ئەبو ئالا وەلائی

نە نوێنەرایەتی عێراق دەکەن و نە خاوەنی هیچ پێگەیەکی فەرمین، تیرۆریستێكی ترسنۆکن کە لەسەر خواستی ئاغاکانتان وڵات وێران دەکەن و هەر رۆژەو لە شوێنێک کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن، هاووڵاتیی سڤیل دەکەنە قوربانی و شوێنە گشتییەکان و فڕۆکەخانە مەدەنییەکان مووشەکباران دەکەن و پەلاماری هاوپەیمانان دەدەن.

وڵاتیك بودجەکەی بە دەست ئێوە بێت و ئێوە بڕیاری لەبارەوە بدەن، بێگومان ئەوە ئەنجامەکەیەتی کە دەبێ ژیانی هاووڵاتیانی پڕ لە مەرگەسات بێت و لەژێر هێڵی هەژاریدا بژین و لەسەر زبڵەکانی لێواری شار بۆ ژەمێک خۆراک بگەڕێن.

رقوکینەتان لە بەرامبەر سەرۆک بارزانی لە 16ی ئۆکتۆبەر تاقی کردەوە، بەڵام شکست و سەرشۆڕیتان بۆ مایەوە.

دژە تیرۆری کوردستان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.