Erbil 23°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:29

له‌که‌رکووک چه‌ند که‌سێک داوای ھه‌ڵگرتنه‌وه‌ و به‌خێوکردنی ئه‌م منداڵه‌ ده‌که‌ن 

له‌زبڵدانی گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین فڕێدرابوو
کوردستان TV
100%

پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه‌، مندالێكی تازه‌ له‌دایكبوو له‌ گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین له‌ شاری كه‌ركووك دۆزرایه‌وه‌ و دواتر گواسترایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵان

ئامانج مه‌جید ، یاریده‌ده‌ری كارگیڕی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوون و ئافره‌تان، له‌ لێدوانێكدا گوتی: به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ منداڵێكی تازه‌ له‌دایكبوو له‌زبڵدانی گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین له‌ به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھه‌واڵگری كه‌ركووك فڕێدراوه‌ و دواتر له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی عروبه‌وه‌ ھێناوینانه‌ بۆ به‌شی چاودێری چڕ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵان.

ئامانج مه‌جید گوتیشی: كاتژمێر ١١ی پێش نیوه‌ڕۆ منداڵه‌كه‌ ھێنرایه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان و پشكنینمان بۆی ئه‌نجامدا و ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ باری ته‌ندروستی جێگیره‌ و ھیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نییه‌".

11

یاریده‌ده‌ری كارگێڕی نه‌خۆخشانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵان له‌ كه‌ركووك باسی راشیگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند كاتژمێره‌ی منداڵه‌كه‌ ھێنراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان چه‌ند كه‌سێك داوای ھه‌ڵگرتنه‌وه‌ و به‌خێوكردنیان كردووه‌، به‌ڵام ئه‌وان چاوه‌ڕێی بڕیاری دادگا ده‌كه‌ن تا ئه‌و كاته‌یش منداڵه‌كه‌ له‌ نه‌خۆخشانه‌كه‌یان ده‌مێنێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.