Erbil 17°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 16:19

وه‌زاره‌تی پلاندانان : ژماره‌ی هه‌ژاران له‌ عێراق که‌متره‌ له‌ 10 ملیۆن که‌س

رێژه‌ی بێكاری له‌ عێراق گه‌یشته‌ سه‌دا 25
کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، رێژه‌ی بێكاری له‌ وڵاته‌كه‌یدا بۆ له‌سه‌دا ٢٥ دابه‌زیوه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رێژه‌كه‌ له‌ ساڵی ٢٠٢٠دا له‌سه‌دا ٣١.٧ بوو.

عه‌بد زه‌هرا هینداوی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، رایگه‌یاند "له‌ كاتی شه‌پۆلی یه‌كه‌می سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی 2020دا، رێژه‌ی بێكاری له‌ عێراق بۆ له‌سه‌دا 31.7 به‌رزبوویه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی سووكردنی رێككاره‌كان و هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیان، رێژه‌كه‌ بۆ له‌سه‌دا 25 دابه‌زیوه‌".

عه‌بد زه‌هرا هینداوی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاندووه‌ "ژماره‌ی هه‌ژاران له‌ عێراق كه‌متره‌ له‌ 10 ملیۆن كه‌س".

به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2021دا بڵاویكرده‌وه‌، ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 40 ملیۆن و 150 هه‌زار كه‌س.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.