Erbil 17°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 16:33

پەیامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە

کوردستان TV
100%

لە بیرەوەری لەیادنەچووی (٣٣)ساڵەی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە لە(١٦ـی ئاداری ١٩٨٨) هاوسۆزی و هاوخەمی خۆمان بۆ كەسوكاری قوربانیانی ئەو تاوانە جەرگبڕە دووپات دەكەینەوە و دروود و سڵاوی وەفاداریش لە گیانی شەهیدەكان بێت.

كارەساتی بۆردومانكردنی هەڵەبجە بە چەكی كیمیاوی لەلایەن رژێمی بەعسەوە تاوانێكی گەورە و نامرۆڤانە بوو، دڕندەیی ئەنجامدەرانی ویژدانی مرۆڤایەتی ھەژاند و بە كارێكی تاوانكاریی دژە مرۆیی ناسرا. ئەم یادە دەکەینە دەرفەتێک و داواکارین لە هەموو لایەك بەدەنگ خواست و ویستی هەڵەبجە و ئەو دەڤەرەوە بچین و لەسەر ئاستی ناوخۆوە لە رێگەی حكومەت و رێكخراوە ناوخۆیی و جیهانیەكان ئازار و زامی بریندارەكان سارێژ و چارەسەر بكرێن و پەرەی زیاتر بە ئاوەدانكردنەوەی شارەکە بدرێت، لەسەرئاستی عیراقیش ئەو دەڤەرە و قوربانیەكانی دەستی چەكی كیمیایی قەرەبووبكرێنەوە و ماف و شایستەیی خۆیان پێ بدرێت، لەسەر ئاستی جیهانیش كاربكەین بۆ بە جینۆسایدناساندنی ئەو كارە تاوانكارییەی دژ بە بەها مرۆڤایەتییەكان.

هیوادارین ئەو یادە ببێتە هەوێنی یەكڕیزیی و یەك بڕیای سیاسی بۆ چارەسەكردنی كێشەو گیروگرفتەكان و بەدیهێنانی مافەكانمان و پاراستنی هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی دەسكەوتەكانمان. جارێكی دیكە پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ ساڕێژکردنی زامی هەڵەبجەی خۆراگر دووپات دەكەینەوە و ھەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ کە گرنگی زیاتر بە شاری هەڵەبجە بەتایبەتی و ناوچەكەش بەگشتی بدرێت و زیاتر و لە گشت روویەكەوە ئاوەدان و خزمەتگوزار بێت.

نەمری و سەرفرازی بۆ شەهیدان و قوربانیانی مەرگەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی كوردستان.

.مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ١٦ـی ئاداری ٢٠٢١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.