ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر پهیامێكی سهرهخۆشی ئاراستهی خانهوادهی د.كهمال مهزههر دهكات.
دهی پهیامهكه:
بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و مێژوونووسی ناوداری کورد د.کەمال مەزهەر-مان پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو د.کەمال، جگە لەوەی کەسایەتیەکی ڕۆشنبیری گەورەی کورد بوو وەک مێژوو نووس و نووسەرێکی دیاری کورد لە ڕێی بەرهەمەکانییەوە، خزمەتێکی زۆری بواری مێژووی کوردستان و کتێبخانەی کوردی کردووە، کۆچی دوای ئەو خەسارتێکی گەورە بوو لە ناوەندی ڕۆشنبیری کوردیدا.
بەمبۆنەیەوە، پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و کەس و کار و دۆستانى دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین، لە خودای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بەئێوەی بەڕێز و كەسوكاری ببەخشێت و ئەمە دواناخۆشیتان بێت.
انا للە وانا الیە راجعون
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2021.3.16
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.