Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 04:15

د.که‌مال مه‌زهه‌ر مێژوونووسی ناوداری کورد کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%

نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 16ى 3ى 2021 ، د.كه‌مال مه‌زهه‌ر مێژوونووسی ناوداری كورد كۆچی دوایی كرد .

د. كه‌مال مه‌زهه‌ر له‌ ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا به‌نه‌خۆشی له ‌یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد .

دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د له‌ ساڵی 1937 له‌ گوندی ئاغجه‌له‌ری كه‌ركووك له‌دایكبووەو به‌شی مێژووی زانكۆی به‌غدای خوێندووە و دواترڤ لە ساڵی 1969 برواننامەی دكتۆرای له‌ ئه‌نستیتۆتی رۆژهه‌ڵاتناسیدا لە ئه‌كادیمیای زانسته‌كانی سۆڤیه‌ت به‌ده‌ستهێناوه‌ و ئه‌ندامی یه‌كێتی نووسه‌ره‌كانی كورد و ئه‌نستیتۆتی كورد بووه‌ له‌ پاریس .

دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر سەرپەرشتیاری ڤیستیڤاڵەکانی بەدرخانبوو و 24به‌رهه‌می كتێبی هه‌یه‌ به‌زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی

هەندێک لە بەرهەمەکانی: 

- ئافرەت لە مێژوودا: کورتە باسێکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی.

- تێگەیشتنی راستی؛ شوێنی لە رۆژنامەنووسی کوردیدا.

- چینی کرێکارانی عێراق.

- چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی گەلی کورد -بەرگی 1

- چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی گەلی کورد -بەرگی 2

- خەباتی رزگاریخوازی کورد و ئازەر لە ئێران

- رێنیسانس.

- زاراوەی کارگێڕی، (عەرەبی کوردی).

- كوردستان لەساڵەكانی شەڕی یەكەمی جیهاندا.

- میر.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.