Erbil 24°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:13

سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێم: شەھیدانی ھەڵەبجە ھەمیشە لە یاد و ویژدانی گەلی کوردستاندا زیندوون

کوردستان TV
100%


مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ 33یه‌مین ساڵڕۆژى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئەرکی لە پێشینەی خۆی دەزانێت خزمەتێکی باشتری ھەڵەبجە و کەسوکاری شەھید و بریندارانی ئەم مەرگەساتە بکات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2021/3/16، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان  له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی چه‌ند وێنه‌یه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: ئەمڕۆ بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاكی شەھیدانی ھەڵەبجە، ساتێک بە بێدەنگی وەستاین.

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان  ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:  شەھیدانی ھەڵەبجە ھەمیشە لە یاد و ویژدانی گەلی کوردستاندا زیندوون، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئەرکی لە پێشینەی خۆی دەزانێت خزمەتێکی باشتری ھەڵەبجە و کەسوکاری شەھید و بریندارانی ئەم مەرگەساتە بکات.

ئه‌مڕۆ 33 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ تێده‌په‌ڕێ، كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ زیاتر پێنج هه‌زار هاووڵاتیی شاره‌كه‌ شه‌هید بوون و هه‌زارانی دیكه‌ برینداربوون، سه‌دان كه‌سیش په‌رته‌وازه‌ بوون و له‌ خێزانه‌كانیان دابڕان.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.