Erbil 24°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:20

کوردستانیان و دام و ده‌زگاکانی هه‌رێمی کوردستان یادی کیمیبارانی هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌رز ڕاگرت

کوردستان TV
100%


كاتژمێر یازده‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 16/3/2021، كوردستانیان و دام و ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك رێزگرتن له‌ گیانی پاكی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، پێنج خوله‌ك بێده‌نگیان نواند.
سی و سێ  ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له‌ رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ، 16/3/1988، رژێمی دڕنده‌ی به‌عس، به‌ فڕۆكه‌ و به‌ بۆمبی كیمیایی و ژه‌هراوی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆردومان كرد و له‌ ئه‌نجامدا پێنج هه‌زار له‌ خه‌ڵكی بێتاوان و بێگوناهی ئه‌و شاره‌ شه‌هید بوون و به‌ هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ساڵانەش لەم ڕێكه‌وته‌دا لەشاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ، بۆ بەرزڕاگرتنى یادى قوربانییانى ئەو کۆمەڵکوژییە چەندان چالاکیی جیاواز ئەنجام دەدرێت و له‌ كاتژمێر 11:00ی سه‌رله‌به‌یانییش كه‌ هاوكاتی ده‌ستپێكردنی كیمیارانه‌كه‌ بوو، له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌موو جووڵه‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك ڕاده‌گیرێ بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و قوربانیانی كاره‌ساته‌كه‌.

11


 

111111

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.