Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 05:06

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود به‌ئۆتۆمبێلێک په‌یامێک بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ده‌نێرێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ 16ی ئازاری 2021 محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به‌ ئۆتۆمبیلی مارسی دس بۆ 33 هه‌مین ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕۆشته‌ ئه‌و شاره‌.

میدیای حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: كه‌ له‌ ڕۆژی 7ی ئازاری 1991 ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ هی قاعیدی فیرقه‌ی 36ی سوپای عێراق بوو له‌ سه‌راوی سوبحان ئاغای سه‌ربه‌ سه‌دیدسادق ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.

میدیای حزبی سۆسیالیس ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ساڵانه‌ محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌ ڕۆژی 16ی ئازار به‌و ئۆتۆمبێله‌ ده‌چێته‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌مه‌ وه‌ك ئاماژه‌یه‌‌ك لێكده‌درێته‌وه‌  گه‌ر گه‌لی كورد یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ڕیز بێت هیچ هێزێكی داگیركه‌ر ناتوانێت له‌ كوردستان بمێنێته‌وه‌. بۆیه‌ دروستبونی به‌ره‌ی كوردستان یه‌كڕیزی دروستكرد و ڕاپه‌ڕینی لێكه‌وه‌ته‌وه‌ و به‌شێكی زۆری خاكی كوردستان له‌ ده‌ستی ڕژێمی به‌عس ڕزگار كرا.

ئه‌مڕۆ 33 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ تێده‌په‌ڕێت كه‌ له‌لایه‌ن رژێمی به‌عس به‌چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو بۆردومانكرا.

له‌ 16/3/1988 رژێمى سه‌دام حوسێن به‌ چه‌كى كیمیایى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ بووردمانكرد و له‌ ئه‌نجامدا پێنج هه‌زار هاووڵاتى شه‌هید بوون و نزیكه‌ى ده‌هه‌زار هاووڵاتیش برینداربوون، ئه‌و بووردومانه‌ ماوه‌ى دوو رۆژى خایاند.

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.