Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 04:27

کازمی: هه‌ڵه‌بجه‌ برینی قووڵ و ئابڕووچوونی ئه‌و زوڵمه‌ی به‌بیرهێناینه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ یادی (33) ساڵه‌ی كیمیابارانی  هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌ڵێت: هه‌ڵه‌بجه‌ برینی قووڵ و ئابڕووچوونی ئه‌و زوڵمه‌ی به‌بیرهێناینه‌وه‌، كه‌ كه‌ره‌سته‌یه‌ك بووه‌ به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه‌.

مسته‌قا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هاوسۆزین له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازاره‌ مێژووییه‌ی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان له‌ دژی زوڵم و دیكتاتۆری، (33) ساڵ به‌سه‌ر تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی كوردستانی عێراق تێپه‌ڕده‌بێت، كه‌ بووه‌ هۆی شه‌هیدبوونی هه‌زاران كه‌سی سڤیل.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ برینی قووڵ و ئابڕووچوونی ئه‌و زوڵمه‌ی به‌بیرهێناینه‌وه‌، كه‌ كه‌ره‌سته‌یه‌ك بووه‌ به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئێمه‌ ئیلهام له‌ گیانبه‌ختكردووی شه‌هیدان و ناڵه‌ی رووحیان وه‌رده‌گرین، كه‌ ئه‌وان خه‌باتیان بۆ كرد، له‌ پێناو عێراقێكی دیموكراتی، هاووڵاتیانی شانازی پێوه‌ بكه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.