ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له په‌رله‌مانی عێراق گرژی ڕوویدا، په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌ب به ناوی یوسف كه‌لابی قسه‌ی ناشیرینی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ره‌مز و ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد .
له به‌رامبه‌ریشدا دكتۆر ناسر هه‌ركی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له دژی قسه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به وه‌ستایه‌وه و گرژی ڕوویدا .
دكتۆر ناسر هه‌ركی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێکیدا بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: یوسف كه‌لابی هه‌موو كات هه‌وڵ ده‌دات ناكۆكی دروست بكات، ئه‌و بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆیان عێراقیان به‌م رۆژه گه‌یاند.
به پێی زانیارییه‌كان یوسف كه‌لابی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا كه له‌سه‌ر ده‌نگدان به مادده‌كانی پڕۆژه‌یاسای دادگای ئیتیحادی بووه، قسه‌ی به هه‌رێمی كوردستان گوتووه به تایبه‌تیش له‌سه‌ر پرسی پڕۆژه‌یاسای بودجه .
دواتریش له هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دیسان ئه‌و په‌رله‌مانتاره قسه‌ی نه‌شیاوی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی كردووه و پیرۆزییه‌كانی كوردستان كردووه.
به‌م هۆیه‌شه‌وه دكتۆر ناسر هه‌ركی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و پێی گوتووه بۆتان نییه قسه به هه‌رێمی كوردستان بڵێن.
دواتر گرژی ڕوویداوه و به نێوه‌ندگیری چه‌ند په‌رله‌مانتارێكیش كۆتایی به كێشه‌كه هاتووه،
ناسر هه‌ركی گوتیشی: له ئێستادا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای دادگای فیدڕاڵی له كۆبوونه‌وه دایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.