لە دانیشتنی ئه‌مشه‌وی پەرلەمانی عێراق، ده‌مه‌قاڵێ له نێوان په‌رله‌مانتارانی كورد و په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌ب له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیدا روویدا، به‌مه‌ش گرژی له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان درووست بوو.
لەو بارەیەوە د.ناسر هەرکی ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: کیلابی بێ ڕێزی بەرامبەر بە سیمبولەکانی هەرێمی کوردستان کرد، بەهیچ شێوەیەک رێگا نادەین بێ ڕێزی بەرامبەر سیمبولەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
نه‌هرۆ قادر رواندزی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاند: یوسف كیلابی ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی عێراق، له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا باسی لهوهكردوه كه به‌هۆی كورده‌وه پرۆژه‌یاسای بودجه دواكه‌وتووه و ده‌بێت په‌له بكرێت له تێپه‌ڕاندنی، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئێمه‌ی كورد وه‌ڵامیان دایه‌وه و بۆمان روونكردنه‌وه، ته‌نها كورد هۆكاری تێنه‌په‌ڕاندنی بودجه نه‌بووه، به‌ڵكو ناوخۆی شیعه‌كانیش هۆكاره بۆ رێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر ته‌واوی بڕگه‌كانی پرۆژه‌یاساكه.
نه‌هرۆ قادر ره‌واندزی گوتیشی: ئێمه ئاماده‌ین بۆ رێككه‌وتن، شیعه‌كان بۆ خۆیان كێشه‌یان هه‌یه هه‌ر رۆژه و بریارێك ده‌ده‌ن.
نه‌هرۆ گوتیشی: په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كان بێ رێزی به‌رامبه‌ر سه‌ركرده‌كانی ئێمه‌ی كرد ئێمه‌ش وهڵاماندانهوه ئه‌و بێ رێزییهمان قبوڵ نه‌كرد.
نه‌هرۆ قادر گوتیشی ئه‌و پهرمانتاره ده‌بێ داوای لێبووردنیش بكات له‌و قسانه‌ی كه كردوویه‌تی.
له ئێستادا دانیشتی په‌رله‌مانی عێراق به‌رده‌وامه، دۆخەکە کۆنترۆڵکرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.