دوای ئهوهی هەر چهند وڵاتێكی ئهوروپی بەکارهێنانى ڤاکسینى ئەسترازینکاى کۆرۆنایان راگرت، ئەوەش بەهۆى دروستبوونى هەندێک دەرەنجامى خراپ لە بەکارهێنانى ئەو پێکوتەیە.
ئهمرۆ دووشهممه هۆڵەندا حەوتەمین وڵاتە بۆ وەستاندنی کوتانی دەرزی ئەسترازێنێکا، دوای پێكوتهی ئەم ڤاکسینە، حاڵەتەکانی خوێنبهربوون و یەک حاڵەتی مردن تۆمار کراوە، دیار نییە ئەگەر ئەو ڕووداوانە پەیوەندییان بە دەرزی کوتانەوە هەبێت.
وەزارەتی تەندروستی هۆڵەندا ڕایگەیاند: کە تا 29ی ئازار کوتانی ئەسترازنکای بەریتانی- سویدی ڕادەپەسێت بۆیە کاتی کوتانی دەرزی کوتان بۆ 40 هەزار کەس لەو وڵاتە هەڵوەشایەوە.
دەسەڵاتدارانی دەرمانسازی هۆڵەندا ئامۆژگاری دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەیان کردووە کە لە ئێستادا واز لە بەکارهێنانی ڤاکسین بهێنن بەهۆی زانیاری نوێ لەسەر ڤاکسینی ڤایرۆسی ئەسترازنکا کورۆنا .
دوێنێ ( 14 ی ئازار ) دەسەڵاتدارانی ئیرلەندیش لە بەکارهێنانی ڤاکسینی ئەسترازنیکا وەستان و دانمارکیش سەرەتا بە شێوەیەکی کاتی کوتانی بە ڤاکسینی ڕاگرت، هەروەها نەرویج، ئایسلەندا، بولگاریا و نەمساش وازیان لە کوتانی ئەو ڤاکسینە هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.