Erbil 12°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 03:30

په‌رله‌مانتارێک: هه‌رێم و به‌غدا لەبارەی پرۆژەیاسای بودجە گەیشتوونەتە نیمچە رێککەوتن

کوردستان TV
#7
100%

ئەندامێکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، رایدەگەیەنێت، هەردوو حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك گەیشتوونەتە نیمچە رێککەوتن.

ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد ئیبراهیم، ئەندامی لێژنەکە لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: بەهۆی چەند رێکارێکی هونەری پرۆژەیاسای بودجە نەخراوەتە ناو کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان.

محەمەد ئیبراهیم هەروەها رایگەیاند: هه‌رێم و بەغدا لەبارەی تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجەوە گەیشتوونەتە نیمچە رێککەوتنێک و دواخستنی دەنگدانی پرۆژەیاساکەش بۆ پێدانی کاتێکی زیاتر بووە بە تەواوکردنی رێککەوتنەکە.

هەرچەند محەمەد حەلبوسیی سەرۆکی پەرلەمان بڕیاری دابوو لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك بخرێتە دەنگدانەوە، بەڵام نەخراوەتە ناو بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.