هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ "عه‌بدوڵلا چاوشی "خه‌ڵكی بۆكان كه پاییزی ئه‌مساڵ زیندانی كرابوو، دوای ته‌واو بوونی سزای به‌ندكرانه‌كه‌ی ئازاد كرا.
هونه‌رمه‌ند "عه‌بدوڵلا چاوشی" له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی بۆكان به تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده دژی حكوومه‌ت" سزای یه‌ك ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پا كه ئه‌و حوكمه دواتر له‌لایه‌ن دادگای پیداچوونه‌وه‌ی پارێزگای ئورمیه‌وه بۆ 6 مانگ به‌ندكران كه‌م كرایه‌وه ، دوای 35 ڕۆژ به دانانی بارمته ئازاد كرا.
ژێده‌ر-ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.