به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه، كه‌پاره‌ی وانه‌بێژی دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له‌ئاگادارییه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه: به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه: كه‌ئاگاداری سه‌رجه‌م بەڕێوەبەری قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، سبه‌ی سێشه‌ممه 16 ى 3 ى 2021 ، پاره‌ی وانەبێژی بۆ مانگی 10 ساڵی 2020، بۆ ماوەی 3 ڕۆژ دابەش دەکرێت لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌مان.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه راشیده‌گه‌ێنێت: پێویسته وانەبێژان ئاگادار بکرێنەوە کەوا خۆیان ئامەدەبن بۆ وەرگرتنی بره پاره‌كه‌یان ، لە گەڵ ھێنانی (ناسنامەی کەسیەتی) بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی تەندروستی .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.