دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای هەموراکردنەوەی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی بۆ یەک کاتژمێر دواخرا.
دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای هەموراکردنەوەی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی بۆ یەک کاتژمێر دواخرا.
بڕیاربوو دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران کاتژمێری 11ی پێش نیوەڕۆ، بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای هەموراکردنەوەی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی و ژمارەیەک پڕۆژەیاسای دیکە سازکرایە.
لەمباریەوە نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران بەھۆی تەواونەکردنی رێژەی یاسایی لە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە، بۆ یەک کاتژمێر دواخراوە.
چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنی ئەمڕۆ دووشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، دەنگدان لەسەر ئەو ماددانەی کە لە پڕۆژەیاسای هەموراکردنەوەی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی، ماوەن یەکلایی بکرێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.