وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 15 ى 3 ى 2021 ، عه‌مید روکن هەژار عومەر راوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە، لە دیوانی وەزارەت پێشوازی كرد لە كۆڵۆنێڵ چاڕڵی و كۆڵۆنێڵ ستیڤ ڕاوێژکارانی سوپای بەریتانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
راشیدهگهیهنن: لەو دیدارەدا باس لە پڕۆسەی چاكسازی پێشمەرگە و میکانیزمی بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی چاكسازی کرا كه راوێژكارانی به‌ریتانیا له‌سه‌رتای پرۆسه‌كه‌وه تا ئێستا به‌سه‌رپه‌رشتیكردنی چه‌ندین پڕۆژه رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: تەوەرێکی دیكه‌ی دیدارەکە دووپات کردنەوە بوو، لە بەردەوامیدان بە هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی راوێژکارانی سوپای بەریتانیا لە کوردستان.
لەلای خۆیەوە عمید روکن هەژار عومەر سوپاسی شاندی سەربازی شانشینی بەریتانیای کرد‌و هاوکارییە لۆجیستیی و راوێژكارییه‌كانی سوپای به‌ریتانیایی به‌رز نرخاند.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و شاندێکی سوپای به‌ریتانیا کۆبوونه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.