دوای ساڵێك له ڕاگه‌یاندنی بڵاوبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆڤید 19 ئێستا شه‌پۆڵی سێیه‌می کۆرۆنا ڕووی له ئه‌ورووپا کردووە و به‌تایبه‌تی له‌و وڵاتانه‌ی كه هه‌ڵمه‌ته‌كانی كوتانیان تێدا وه‌ستێنراوه.
ئاژانسی (سكای‌نیوز) بڵاوی كردووەته‌وه، ئه‌و په‌تایه له وڵاتانی ئه‌ورووپی له سه‌ره‌تای مانگی شوباته‌وه به‌هۆی چه‌ندین فاكته‌ره‌وه له به‌رزترین ئاستدا بووە، كه به‌رچاوترینیان بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆڤید ـ 19یه.
زۆرێك له وڵاتانی ئه‌ورووپا له ئاماده‌كاریدان بۆ ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ڕێوشوێنی توند بۆ پێشگیری لە تەشەنەکردنی پەتاکە بگیرێتە بەر.
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ دیسان زۆربه‌ی ئیتاڵیا دابخرێت، ته‌نها بۆ كاری بنه‌ڕه‌تی رێگه به خه‌ڵك دراوه ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێ بهێڵن، زۆربه‌ی دوكان و چێشتخانه‌كان داده‌خرێت.
ئۆلیڤه‌ر ڤیران وه‌زیری ته‌ندروستیی فەڕەنسا ئاشکرای کردووە دۆخی کۆرۆنا لەو وڵاتە زۆر روون نییه و دەڵیت لە پاریس مەترسییەکە زیاترە و هه‌ر 12 خولهك جارێك كه‌سێك له‌و شارە ده‌خرێته ژێر چاودێری چڕه‌وه.
له ئه‌ڵمانیا رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو 12 هه‌زار و 674 تووشبووی نوێی كۆڤید 19، تۆمار كراوە.
پۆڵه‌ندا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 17 هه‌زار و 260 حاڵه‌تی نوێی ڤایرۆسی كۆڤید 19ی تێدا تۆمار کراوە، كه له مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه به‌رزترین ژماره‌ی تووشبوونی رۆژانه‌یه.
هه‌نگاریا و كۆماری چیكیش هه‌واڵی تووشبوون و مردنی زۆر به‌هۆی كۆڤید 19یان بڵاوكردووەته‌وه و به‌رپرسانی ته‌ندروستیش هۆشدارییان داوه، كه له هه‌فته‌ی داهاتوودا حاڵه‌تی تووشبوون زیاتر ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.