Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 21:54

که‌شناسی هه‌رێمی کوردستان: له‌زۆربه‌ی ناوچه‌کان باران ده‌بارێت

کوردستان TV
100%


کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی سێشه‌ممه‌ی بڵاو كرده‌وه‌.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مرۆ و سبه‌ی سێشه‌ممه‌ ،پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و  ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم  لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت.
راشیده‌گه‌ێنێت: بەپێی پێشبینییەكان ،ئەمرۆ و سبەی ئەگەری نمەباران لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمدا هەیە لە كاتی جیاجیادا.
كه‌شناسی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:  ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 17 پلە دەبێت، لە سلێمانی 19 پله‌ ، دهۆک 17 پله‌ ، کەرکوک 20 پلەی سیلیزی دەبێت.

راشیده‌گه‌ێنێت: سبه‌ی سێشه‌ممه‌ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 16 پلە دەبێت، لە سلێمانی 18  پلە، دهۆک 16 پله‌ ، کەرکوک 19 پله‌ی سیلیزی دەبێت.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.