ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له سبه‌ی دووشه‌ممه‌وه كه ده‌كاته 15ی 3ی 2021 هه‌ر كه‌سێك ماسك نه‌به‌ستێت به بڕی 20 هه‌زار دیناری عێراقی سزا ده‌درێت.
هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر بۆ میدیاكان گوتی: به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆڕۆنا كه ڕۆژ به ڕۆژ ئاماره‌كانی تووشبووان به ڤایرۆسه‌كه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ڕاسپێردراوه كه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ماسك نه‌به‌ستێت سزای ماددی بدرێت.
گوتیشی: ئێمه وه‌ك پۆلیسی هه‌ولێر داوا ده‌كه‌ین كه هاووڵاتییان پابه‌ندی ڕێنمایی و ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كان بن بۆ به‌رگرتن له زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و له‌كاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌یان ماسك ببه‌ستن، ئه‌گه‌رنا تووشی سزای ماددی ده‌بن كه بڕه‌كه‌ی بریتییه له 20 هه‌زار دیناری عێراقی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.