Erbil 31°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:33

عێراق.. 32 که‌سى دیکه‌ به‌ ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ی کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)  بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ ھەزار و ٨٦٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٣٢ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ٢٤  کاتژمێری رابردوودا، سێ ھەزار و ٩٤٢ کەس لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە  ٧٥٨ ھەزار و  ١٨٤ کەس و لەو ژمارەیەش ١٣ ھەزار و  ٧٥١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٨٥ ھەزار و ٧٧٠ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.