Erbil 29°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:24

فراکسیۆنی پارتی گەشەپێدانی تورکمان: بارزانی نه‌مر ژیانی خۆی بۆ کوردستان ته‌رخانکرد

کوردستان TV
100%


سارا دلشاد چاوشلی په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌فراکسۆنی پارتی گەشەپێدانی تورکمان له‌یادی له‌دایك بوونی ژه‌نه‌ڕاڵ مسته‌فا بارزانی نه‌مردا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.
سارا دلشاد چاوشلی په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌فراکسۆنی پارتی گەشەپێدانی تورکمان رایده‌گه‌ێنێت: ژه‌نه‌ڕاڵ مسته‌فا بارزانی نه‌مر پێناس و ناسنامه‌ی گه‌لی كورد و كوردستانه‌ ، بارزانی نه‌مر ژیانی خۆی بۆ گه‌له‌كه‌ی ته‌رخان كرد .
سارا دلشاد چاوشلی په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌فراکسۆنی پارتی گەشەپێدانی تورکمان راشیده‌گه‌ێنێت: بارزانی نه‌مر داكۆكی كار بووه‌ بۆ ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كان و پێكهاته‌كانی كوردستان، هه‌روه‌ها داكۆكی كار بوو بۆ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان كه‌تا بتوانن ژیانێكی پر سه‌روه‌ری و بێ ووچان به‌سه‌ر به‌رن  بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو كات چه‌تری به‌یه‌كه‌وه‌یی هه‌ڵكردووه‌ تا گه‌لی كوردستان بگات به‌رۆژی سه‌ربه‌خۆی خۆی.
سارا دلشاد چاوشلی ده‌شڵێت:  له‌ساڵی 1970 بارزانی نه‌مر له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد داوای مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمانی ده‌كرد له‌حكوومه‌تی عێراق ، بۆیه‌ ئێمه‌ی توركمان ژه‌نه‌ڕاڵ مسته‌فا بارزانی نه‌مر بۆ هه‌میشه‌ ناو و كرداری  وەک ھێمایەک  لە ناو دڵماندا ده‌مێنێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.