له ئاكامی پێكھهڵپژانی ھێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران له شاری نه‌جه‌ف باشووری عێراق، 25 كه‌س برینداربوون.
دوێنێ شه‌ممه، ده‌یان كه‌س له ده‌ورووبه‌ری باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف، خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داوایان كرد، پارێزگار لوئه‌ی یاسری له پۆسته‌كه‌ی لابدرێت، دواتر پێكھهڵپژان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و ھێزه ئه‌منییه‌كاندا روویدا.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی نه‌جه‌ف راگه‌یاند : له میانی پێكھهڵپژانهكاندا، 20 خۆپیشانده‌ر و پێنج كارمه‌ندی ئه‌منی برینداربوون.
لای خۆیانه‌وه شایه‌تحاڵه‌كان باسیان له‌وه‌كرد كه هێزه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی، گوللـه‌ی راسته‌قینه‌یان به‌كارهێنا به ئامانجی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران.
تا ئێستا لوئه‌ی یاسری، پارێزگاری نه‌جه‌ف، كه خۆپیشانده‌ران داوا ده‌كه‌ن به‌ھۆی خراپی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری پارێزگاكه و گه‌نده‌ڵییه‌وه له پۆسته‌كه‌ی لابدرێت، هیچ لێدوانێكی له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.