Erbil 29°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:22

دھۆک.. لەمڕۆ بەدواوە پشکنینی کۆرۆنا بێبەرامبەرە

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای دھۆک بڕیار درا لەمڕۆ بەدواوە پشکنینی کۆرۆنا بکرێتە بێبەرامبەر، گوتەبێژی تەندروستیی دھۆکیش رایده‌گه‌ێنێت: تەنیا پارە لەو کەسانە وەردەگیرێت کە لە دەرەوە دەگەڕێنەوە و بۆ ھاووڵاتیانی ناوخۆ بێبەرامبەرە.

حەمزە رەزیکی، گوتەبێژی تەندروستیی دھۆک، رایده‌گه‌ێنێت، لە سنووری پارێزگای دھۆک پشکنینی کۆرۆنا لەمڕۆ بەدواوە بێبەرامبەر بۆ ھاووڵاتیان ئەنجام دەدرێت و، ھەر ھاووڵاتییەک کەسێکی نەخۆشی ھەبێت یانیش گومان لە خۆی بکات پەتای کۆرۆنای ھەیە، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستی بکات و بەبێ بەرامبەر پشکنینی کۆرۆنای بۆ دەکرێت.


دەشڵێت، بڕیارەکە ھەموو سنووری پارێزگای دھۆک دەگرێتەوە و لە ھەموو قەزاکانی سەر بە دھۆک پشکنینی کۆرۆنا کراوەتە بێبەرامبەر، چونکە پێشتر پێویستی بە پڕکردنەوەی فۆڕمیش ھەبوو و ئەویش لابراوە.

لەبارەی ئەوانەی لە دەرەوە دەگەڕێنەوە،  گوته‌بێژی ته‌ندروستی دهۆك رایده‌گه‌ێنێت: ئەو ھاووڵاتیانەی لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستانەوە دەگەڕێنەوە، وەک پێشتر و بە بڕیاری وەزارەتی تەندروستی، پشکنینی کۆرۆنایان بە ٦٠ ھەزار دیناری عێراقی بۆ ئەنجام دەدرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.