سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان بانگهێشتی گشت ئەندامان دەکات بۆ ئامادەبوونیان لة دانیشتنی ژمارە (٤)ی ئاسایی خولی بەهارە لە ساڵی سێیەم کاتژمێر(11)ی پێش نیوەرۆی ڕۆژی سێشەممە 16ى 3ى 2021.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 14ى 3ى 2021، سامان ئه‌حمه‌د به‌كر، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: كه دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، بریایدا بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە (4) بەم شێوەیە بێت: خستنەڕووی کێشە وگرفتەکانی پارێزگای هـەڵەبـجـە بەمـەبەستـی چارەسـەرکردنیان، بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیـدارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.