Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 09:11

ئه‌گه‌ر به‌بێ کورد بوودجه‌ په‌سندبکرێت قه‌یرانه‌کان درێژه‌ ده‌کێشێت

کوردستان TV
100%

مه‌سعود حه‌یده‌ر،ئه‌ندامی پێشووتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر به‌بێ كورد ده‌نگ له‌سه‌ر بوودجه‌ بدرێت، ئه‌وا قه‌یرانه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا درێژه‌ ده‌كێشێت.

مه‌سعود حه‌یده‌ر له‌ لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی: نرخه‌كانی نه‌وت له‌ ئێستادا كورتهێنان بۆ 22 ملیار دۆلار كه‌مده‌كاته‌وه‌ و لیژنه‌ی داراییش له‌سه‌دا 95برگه‌كانی نێو بوودجه‌ی هه‌مواركردۆته‌وه‌ كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ پێشكه‌ش كراوه‌،هه‌روه‌ها  ده‌كرێ له‌نێو دانیشتنی په‌رله‌ماندا فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان رازی نه‌بن به‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌نێو بوودجه‌دا به‌ 45 دۆلارهه‌ژمار بكرێت .

مه‌سعود حه‌یده‌ر گوتیشی: به‌هیچ رێككه‌وتنێكی دیكه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌ بوودجه‌ كراوه‌ رازی نابین، هیواداریشین ده‌قه‌ ئه‌سڵییه‌كه‌ی بوودجه‌ كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ره‌وانه‌ كراوه‌ به‌ ته‌وافوق په‌سند بكرێت، ئه‌گه‌ریش په‌سندكردنی بوودجه‌ شكست بێنێ، ئه‌وا قه‌یرانی سیاسی سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌.

هه‌روه‌ها مه‌سعود حه‌یده‌ر روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ فراكسیۆنه‌ شیعه‌كان و سوننه‌كان به‌بێ كورد ده‌توانن ده‌نگ له‌سه‌ر بوودجه‌ بده‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی درێژه‌دان به‌ قه‌یرانه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.