له 14/3/1903 بارزانى نه‌مر باوكى نه‌ته‌وه‌ى كورد و سه‌ركرده‌ى بزاڤى رزگاریخوازى كوردستان هاته ژیانه‌وه و زیاتر له نیو سه‌ده خه‌بات و تێكۆشانى بو رزگارى نه‌ته‌وه‌كه‌ى ته‌رخان كرد. دواى كۆچیشى له‌ناو گه‌له‌كه‌ى و له یاده‌وه‌رى شۆڕشگێران و ئازادیخوازانى جیهاندا به نه‌مرى مایه‌وه، رۆژى چوارده‌ى ئادار له مێژووى كوردستان و جیهاندا به‌گشتى و كوردستانى عێراق به‌تایبه‌تى شۆێنێكى تایبه‌تى هه‌یه و هه‌موو ساڵێك خه‌ڵكى كوردستان به‌جیاوازى بیرورا‌و نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌وه چه‌ندین رێوڕه‌سمى جۆراو جۆر به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى كوردستانیش له سۆنگه‌ى وه‌فا و دڵسۆزى بۆ ئه‌و سه‌رۆكه مه‌زنه، چوارده‌ى ئادارى كردۆته پشووى ره‌سمى. مسته‌فا بارزانى نه‌مر ئه‌ندامى ماڵباتێك بووه كه له مێژودا پێگه و شوێنێكى ئایینى و نیشتیمانى مه‌زنیان هه‌بووه. جێى ئاماژه‌یه له‌وكاته‌ى شێخ عه‌بدولسه‌لامى بارزانى سه‌ركردایه‌تى بزاڤى رزگاریخوازى كوردى كرددووه، مسته‌فا بارزانى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى ماڵباتهكهیدا زیندانی كراوه، ئه‌وكاته‌شى شێخ ئه‌حمه‌دى بارزانى سه‌ركردایه‌تى گرتۆته ده‌ست و له پێناوى ئازادى كوردستاندا درێژه‌ى به خه‌بات و تێكۆشان داوه ده‌سته‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ى به فه‌رمانده‌یه‌تى مسته‌فا بارزانى ره‌وانه‌ى باكوورى كوردستان كردووه و له‌وێ ناوبراو چاوى به شێخ عه‌بدولقادرى نه‌هرى و شێخ سه‌عیدى پیران كه‌وتووه، كاتێكیش له مایسى 1919 شێخ مه‌حمودى حه‌فید له ناوچه‌كانى سلێمانى شۆڕشى به‌رپا كرد مسته‌فا بارزانى نه‌مر سه‌ركردایه‌تى ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى كرد كه به‌مه‌به‌ستى هاریكارى كردنى شێخ، به‌ره‌و سلێمانى چوون، دواتر له شۆڕشه‌كانى ساڵانى 1932دا بارزانى رۆڵێكى دیارى هه‌بووه و دواتر سه‌ركردایه‌تى شۆڕشه‌كانى ساڵانى 1943و 1945ى كردووه، دواتریش له كۆمارى دیموكرات له مه‌هاباد رۆڵێكى جوامێرانه‌ى هه‌بووه. بارزانى نه‌مر سه‌ركرده‌ى یه‌كێك له‌و رێڕۆیشتنه مه‌زنانه‌یه كه له مێژوى خه‌باتى ئازادیخوازاندا به رێڕۆیشتنى مێژووى ناوزه‌د كراوه و به داستانى په‌رینه‌وه له روبارى ئاراس ناسراوه، پاش په‌رینه‌وه‌ش له ئاراس و گه‌یشتن به یه‌كێتى سۆڤییه‌تى جاران بارزانى نه‌مر به‌یاوه‌رى 500 پێشمه‌رگه بۆ ماوه‌ى زیاتر له یازده ساڵ له یه‌كێتى سۆڤییه‌تى جاران مایه‌وه، بارزانى نه‌مر له یانزه‌ى ئه‌یلولى 1961 مه‌زنترین شۆرشى له باشوورى كوردستان له‌سه‌ده‌ى بیسته‌مدا به‌رپا كرد و توانى رژێمى به‌عس ناچار بكات دان به‌مافه ره‌واكانى گه‌لى كوردستاندا بنێت و به‌وه‌ش بزاڤى رزگاریخوازى كوردستانى برده قۆناغێكى نوێوه، له مێژووى كوردستان و ناوچه‌كه‌و جیهانیشدا بارزانى نه‌مر كاریگه‌رییه‌كى مه‌زنى داناوه و له دروست كردنى مێژوى سیاسیى عێراق و ناوچه‌كه‌و بگره جیهانیشدا به‌شدار بووه، هه‌ربۆیه ناوى به‌زیندووى و یاد و رێبازه‌كه‌ى و خه‌بات و ژیانى ئه‌و به‌نه‌مرى له دیرۆكى گه‌له‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه.
118ساڵ به‌سه‌ر له‌دایک بوونی مسته‌فا بارزانى تێده‌په‌ڕێت
14-3-1903 – 1-3-1979
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.