Erbil 23°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:24

یٔاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە

کوردستان TV
100%

ئەنجامدانی گەشتی عومرە تەنها لەرێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ـ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە دەبێت.

ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکەینەوە، کەماوەی درێژکردنەوەی پێشکەش کردنی تەندەر تاوەکو  2021/04/12 درێژکرایەوە.
بۆ ئەم مەبەستەش ئاسانکاری تەواو لە سەرجەم بوارەکان پێشکەش بەو کۆمپانیایانە دەکرێت کە لە ژێر رۆشنایی و رەزامەندی بەرێوەبەرایەتیەکەمان دەیانەوێ خزمەت بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان بکەن.
بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییەش لە کاتێک دایە دەنگۆی ئەوە ھەیە کە هەندێک کۆمپانیا دەیانەوێ بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیاکانی دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  کار بکەن بۆ گواستنەوەی ئەو کەسانەی دەیانەوێ گەشتی عومرە ئەنجام بدەن.
لێرەوە بە پێویستی دەزانین هەموو ئەو کۆمپانیایانە ئاگاداربکەینەوە کە رێکارە یاساییەکان و هەماهەنگی بۆ ئەنجامدانی گەشتی عومرە تەنها لەرێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ـ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە دەبێت، بە پێچەوانەوە هەر کۆمپانیایایەک پێچەوانەی ئەم بڕیارە بیەوێت گەشتی عومرە لەدەرەوەی رێکارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە  لەگەڵ کۆمپانیاکانی دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم ئەنجام بدات ئەوا  تووشی لێپێچینەوە و سزای یاسایی دەبێت.
دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان مافی گرتنەبەری رێکاری یاسایی بۆ ئەم کۆمپانیایانە دەبێـت کە لە دەرەوەی رێنمایی و یاساکان دەیانەوێت ئەم گەشتی عومرە ئەنجام بدەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە
١٣⁄٣⁄٢٠٢١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.