Erbil 11°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 09:41

د. بەشـیر حـەداد : شەقامی عێراق باوەریان بە قسەی لایەنە سیاسییەکانی خۆیان نییە کە دژی هەرێم دەکرێت

کوردستان TV
100%

د. بەشـیر حـەداد  جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عـێراق لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە پرسی عـێراق لە نێوان دەسـتور و تەوافـوق و زۆرینەی سـیاسـی رایگەیاند:

زیاتر لە 2 مانگە خەریكی بودجەین بۆ ئەوەی بگەین بە دەرەنجامێكی باش كە خزمەت بە گەلانی عێراق بكات . بەلام بەداخەوە تا ئێستا كیشە سیاسییەكان زاڵ بوونە بە سەر پرسی بودجە .

روونیشیكردەوە كە پرسی بودجە وەك ریكلامێكی سیاسی و هەلبژاردن بە كار بهێندرێت .

ئاماژەشیدا كە چاوەڕوانی رێككەوتنێكی سیاسیین ، بۆ تێپەڕاندنی پرسی بودجەو پرسی دیكەی نێوان هەرێم و بەغدا .

راشیگەیاند كە پرسی دادگای ئیتیحادی كێشەیەكی دیكەی نێو گۆرەپانی سیاسی عێراقە ، هەروەها پرسی نەوت گرفتێكی دیكەیە لە نێو بودجەیە . هەروەها هەندێك دەیانەوێت گرفت بۆ حكومەتی مستەفا كازمی دروست بكەن . هەندێكی دیكەش بەتایبەتی ئەو ناوچانەی زەرەرمەندبونە لە هێرشەكانی تیرۆریستانی داعش داوای بودجەی زیاتر دەكەن بەوەی ناوچەكانیان پێویستی بە بنیادنانەوە هەیە .

هەروەها زۆر داوای دامەزراندن دەكەن ، ئەوەش كیشە بۆ بودجە دروست دەكەن . تەنها كورد كیشەی سەرەكی نیە لە تێپەراندن یان تێنەپەراندنی بودجە بەڵكو زۆربەی كێشە سیاسییەكانی نێو عێراق و پێكهاتەكان بەستراوەتەوە بەو پرسە .

ئەندامانی كورد ئەوەیان روونكردۆتەوە كە كورد ئامادەیە بۆ هاوكاریكردن بۆ تێپەڕاندنی یاسای بودجە . زۆر لە ئەندامانی دیكەی عێراقیش ئەوەیان راگەیاندووە كە هەرێمی كوردستان پابەندی خۆی راگەیاندووە بۆ رادەستكردنی بەشە نەوت یان داهاتی ئەو بەشە نەوتەی كە لە سەری رێككەوتوون .

شەقامی عەرەبیش باوەریان بە قسەی لایەنە سیاسییەكانی خۆیان نییە كە دژی هەرێم دەكرێت . دادگای ئیتیحادی رۆژی دووشەممە دەنگی لە سەر دەدرێت . ئەو پرسەش پرسیكی گرنگە مەرج نیە بە رۆژێكیش تەواو بێت . جورئەتی لایەنە سیاسییەكانی عێراق ،لە دژایەتی كردنی كورد یەكرێزنەبوونی لایەنە سیاسییەكانی كوردە چاوەڕانی ئەوە دەكەین كە یەكریزی هەبێت لە نێوان لایەنە سیاسییەكانی كورد ، پێویستیمان بە وتارێكی یەكگرتووی كورد هەیە لە بەغدا .

تا ئێستا بەغدا رێككەوتنی شەنگالی جێبەجێ نەكردووە تا ئێستا مەسەلەی تەعریب كردن بەردەوامە و كیشەی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ماددەی 140 فەرامۆش كراون . ئەوانە زەنگی مەترسین بۆ هەرێمی كوردستان . پرسی هەلبژاردن لە عێراق پرسێكی گرنگە بەڵام بە ئەستەمی دەزانم لە وادەی دیاریكراوی خۆی ئەنجام بدرێت بەهۆی ناسەقامگیری سیاسی ، پێویستە كۆنترۆڵی سیاسی ئەمنی لە ژێر دەستی حكومەتدا بێت كە ئێستا وا نییە .

هاتنی پاپا لەوانەیە پەیامێكی ئاینی و سیاسی و ئەمنی بێت . چوونی پاپا بۆ لای سیستانی ئەوەش پەیامی خۆی هەیە .

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عەبدوللآ

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.