Erbil 11°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 09:47

حکومەتی هەرێم بەردەوامە لەکۆکردنەوەی بەڵگەکانی تاوانی جینۆساید کوردانی ئێزدی

کوردستان TV
#7
100%

 
شاندێكی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بەسەر پەرشتی بەرەڤان حەمدی بریكاری وەزارەت سەردانی دەستەی لێكۆڵینەوەو كۆكردنەوەی بەڵگەكان و چارەسەركردنیان كرد (هیئه‌ التحقیق و جمع الإدله‌ و المعالجه‌) لەشاری دهۆك.

لەلایەن حاكم ئەیمەنی سەرۆكی دەستەو فەرمانبەرانی فەرمانگەكەوە بە گەرمی پێشوازی كران، لەكۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ سەرۆكی دەستە، شاندەكەی وەزارەت دەستخۆشیان لە  كارەكانی ڕابردوویان كرد لە لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوە و شیكردنەوە و ئەرشیف كردنی بەڵگەو ڕووداوو تاوان و كۆمەڵكوژی و جینۆسایدی ئێزدییه كان به‌ دەستی داعش بە شێوازێكی باڵای زانستی و یاسایی، لەپاش به سەرکردنەوەی بەشەکانی دەستەکه و شێوازی بەکارهێنانی داتاو زانیارییەکان و تۆمارکردنیان لە داتابێسی ئه‌لیكترۆنی و پەراوی.

شاندەکەی وەزارەت کۆی پرۆسەکەیان بە سەرەتایەکی زانستی باش و بەهێز لەقەڵەمدا  بۆ بەكارهێنانی ئەو بەڵگە و دۆکیۆمێنتانە لەداهاتوودا لە دادگا نێودەوڵەتییەكان بۆ خزمەت كردنی ئەو كەیسە مرۆیی و یاساییە و بە سزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی بەپێی یاساو ڕێكەوتننامە نێودەوڵەتییەكان.

لەکۆتاییدا هەموو پشتگیری و پشتیوانیەکی وەزارەتیان بۆ سەرۆکی دەستەو ئیش و کارو خزمەتەکانی دەستەکەیان دووپات کردەوە و جەخت لەسەر هەماهەنگی زیاترکرایەوە لەگەڵ دەستەی باڵای جینۆساید و (یونیتاد‌)و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ خواستن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.