Erbil 11°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 10:01

سه‌رۆکی حکوومه‌ت ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

ئەمڕۆ شەممە 13ـ3ـ2021 لە سەلاحەددین لەگەڵ تیمی پارتی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی سەرۆک بارزانیمان كرد.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌كاوتنی تایبه‌تی خۆی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: لە كۆبوونەكەدا سەرەتا كورتەیەكمان لەبارەی كار و بەرنامەكانی حكوومەت و هەنگاوەكانی پڕۆسەی چاكسازی لە بواری كەرتی نەوت و پێشمەرگە و بوارە جیاجیاكانی تر و هەنگاوەكان بۆ زیادكردنی داهاتی حكوومەت و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان، بۆ جەنابی سەرۆک خستەڕوو.

هەروەها جەختیشمان لەوە كردەوە، كە كابینەی حكوومەتی هەرێم، وەك تیمێكی هەماهەنگ و پتەو و بە بێ جیاوازیی نێوان لایەنە پێكهێنەرەكانی، كاروبارەكانی خۆی بەڕێوە دەبات و هەوڵی ئەوەش دەدات، كە بۆ دابینكردنی داهات و خزمەتكردنی خەڵك،  پشت بە خۆی و تواناكانی هەرێم ببەستێت.

لە كۆبوونەوەکەدا، جەنابی سەرۆك بارزانی لە وتەیەكدا، بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەكان لە ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و گرینگی یەكڕیزیی لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕوون کردینەوە و ئامۆژگاریی پێویستیشی خستەڕوو.

هەروەها دەستخۆشیشی لە هەوڵ و ماندووبوونی تیمی پارتی لە حكوومەت كرد و  فەرمووی، پێویستە هەمووتان ، خۆتان بە خزمەتكاری گەلی كوردستان بزانن و دەبێ لەناو چین و توێژەكانی كۆمەڵگە و خەڵكی هەژاری وڵاتدا بن و هەموو هەوڵەكان،  لەوەدا چڕ بکەنەوە،  كە دەستەڵات بە دروستی و بۆ خزمەتی جەماوەر بە كار بهێندرێت . ئاماژەی بەوەشدا، كە ڕێبازی بارزانی ڕێبازی خزمەتكردنی خەڵكە و پێویستە خەڵكی كوردستان،  كەرامەتی خۆی لە حكوومەتەكەی خۆیدا ببینێتەوە.

لە بەشێكی تری وتەكانیدا،  جەنابی سەرۆك بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ حكوومەتی هەرێم دووپات كردەوە و داوای كرد حكوومەت بە پێداگری و هێزەوە لەسەر پڕۆسەی چاكسازی بەردەوام بێت و ئامادەیی خۆشی دەربڕی كە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی چاكسازی، بە ھەموو شێوەیەک یارمەتیدەری حكوومەتی هەرێم دەبێت.
 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.