دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین كۆمه‌ڵێك چه‌كدار به جلی سه‌ربازییه‌وه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵێك و هه‌شت كه‌سیان كوشت كه حه‌وتیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بوون.
ئه‌مرۆ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئاشكرا كرد.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، به پێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه‌ی بودوری سنوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌ڕێگه‌ی هاوڵاتییه‌كه‌وه دزه‌یان كردووه‌ته گوندی ئه‌لبودور له تكریت و له ئه‌نجام دا هه‌شت كه‌سیان كوشتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه گه‌یستووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، ئه‌و تاوانه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی رێكخراوی داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه، هاووڵاتییه‌ك كارئاسانی بۆ كردوون تا بچنه گونده‌كه و جلوبه‌رگی سه‌ربازیان بۆ دابینكراوه، به‌بیانوی پشكنینی چه‌ك، چونه‌ته ماڵی تاوانلێكراوه‌كان و تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
ئاشكراشی كردووه، یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه پێشتر دانیشتووی گونده‌كه بووه و خێزانه‌كه‌شی وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستیه له‌گونده‌كه ده‌ركراون.
لای خۆشییه‌وه رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسارییه‌تی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه راگه‌یاند.
ئاژانسی ئه‌عماقی سه‌ر به تیرۆریستانی داعش بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و كه‌سانه له لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌وانه‌وه كوژراون و هۆكاره‌كه‌شی بۆ جاسوسی ئه‌و كه‌سانه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.